ڕەمزی كارتاڵ : مام جەلال به‌ سیاسه‌تێكی ژیرانه‌ هه‌ر كێشه‌یك هه‌بووایه‌ چاره‌سه‌ری ده‌كرد

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 268 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌نجامدرا.
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، ڕەمزی كارتاڵ هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەل, سەبارەت بە 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندن و  گرنگی و ڕۆلێ یەكێتی، هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەڵ ڕایگەیاند ، یەكێتی پێویستیەكی مێژوویە بۆ كۆمەڵانی خەڵك لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
سەبارەت بە ڕۆڵ و كەسایەتی سەرۆك مام جەلال ، ڕەمزی كارتاڵ ئاشكرای كرد ، مام جەلال كەسایەتیەك بوو چارەسەری سەرجەم كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی دەكرد و پەیوەندیەكی باشی هەبوو لەگەل سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان .
وتیشی:  مام جەلال پردێكی پەیوەندی باش بوو لە نێوان سەرجەم حیزبەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ دانوستان و رێكەوتن لەسەر بارودۆخی ناوچەكە و یان هەر كێشەیەك كە هەبووایە .
ئاماژەیی بەوەشكرد ، كەسایەتی مام جەلال دەورێكی سەرەكی بووە لە دامەزراندنی یەكێـی نیشتیمانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە لە شامەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ڕه‌مزی كارتاڵ وتیشی، هیوادارین یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی نوێی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سیاسه‌تی مام جه‌لال چونكه سیاسه‌تی مام جه‌لال بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی