غه‌ریب حسۆ : دامه‌زراندنی یه‌كێتی، بووه‌ هۆی ئازادی بۆ باشووری كوردستان

07/06/2020

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان غه‌ریب حسۆ هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات "ته‌ڤده‌م" له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند : دامه‌زراندنی یه‌كێتی ڕووداوێكی مێژووی بوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان،  بووه‌ هۆی ئازادی بۆ باشووری كوردستان، چونكه‌ پێش دامه‌زراندنی یه‌كێتی گه‌لی كورد له‌ باشووری كوردستان له‌دۆخێكی زۆر ناهه‌مواردا بووه‌، به‌ڵام به‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش دۆخه‌كه‌ گۆڕنكاری به‌سه‌ردا هات .
هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات "ته‌ڤده‌م" سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوكاری كردنی یه‌كێتی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان وتیشی، هیوادارین یه‌كێتی چۆن له‌ ڕابردوودا هاوكاری ڕۆژئاوای كوردستانی كردوه‌ له‌ داهاتووچدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاوكاریه‌كانی بۆ گه‌لی ڕۆژئاوی كوردستان، هه‌میشه‌ یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پیشتوانی شۆڕش و گه‌ڵی كورد بوون له‌ ڕۆژئاوا و،چاوه‌ڕوانی زیاتریان لێ ده‌كه‌ین .
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال غه‌ریب حه‌سۆ وتی، مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی گه‌لی كورده‌ و هه‌میشه‌ هه‌وڵی بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كورد داوه‌ و مام جه‌لال نه‌ك له‌ ناو گه‌لی كورد به‌ ڕێز گه‌وره‌ سه‌یر كراوه‌ له‌ ناو عه‌ره‌ب و زۆربه‌ی سه‌كرده‌كانی جیهان به‌ ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی ڵه‌گه‌ڵ كراوه‌ وهه‌میشه‌ش وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان بینراوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌یی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  هاوسه‌رۆكی "ته‌ڤده‌م" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، هیوادارین كۆنگره‌ی نوێ یه‌كێتی ببێته‌ هۆی پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی  و گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی چونكه‌ له‌ ڕابردوودا یه‌كێتی

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی