عەبدوڵڵا موهتەدی : ئێمه‌ هه‌وڵماندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی لەگەڵ یه‌كێتی

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 327 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی له باشووری كوردستان و هه‌وڵه‌كانی بۆ دوستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌، عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و دۆستی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك له‌ هاوكارنی شۆڕشی نوێ  ڕایگه‌یاند : دوای دامه‌زراندنی  یه‌كێتی ئێمه‌ هه‌وڵماندا بزان ئامانج و كاری سیاسی ئه‌م حزبه‌ نوێیه‌ چیه‌ و ئامانجیان له‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شۆڕش چیه‌ ده‌یانه‌وه‌ێش چۆن شۆڕش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێشتا شا نه‌ڕووخابوو به‌ڵام ئێمه‌، به‌ نهێنی خه‌باتمان ده‌كرد و ڕیزه‌كانی خۆمان ڕێكخستبوویه‌وه‌، دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئێمه‌ له‌ ڕێگای چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ هه‌ڵماندا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌ شۆڕشدا هاوكاریان بكه‌ین هه‌میش سود له‌ ئه‌زمون و شۆڕشی ئه‌وان وه‌بگرین وهاوكاریمان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ڵاحی موهه‌تدی و مام جه‌لال و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، عەبدوڵا موهتەدی وتیشی، سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی له‌ ساڵی كاتێك كه‌ خوێندكار بووه‌ له‌عێڕاق، مام جه‌لالی ناسیوه‌ و په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌، سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی هاوكاری زۆری سه‌رۆك مام جه‌لالی كردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، دورست بوونی په‌یوه‌نده‌ی ئێمه‌و مام جه‌لال بۆ پێش دامه‌زراندنی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌   
سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی و مام جه‌لال، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ڕاشیگه‌یاند، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بە تایبەت خودی سەرۆك مام جەلال پەیوەندیەكی زۆر باشی هەبووە لەگەل سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و هەموو كات لە هەوڵی باشتركردنی پەیوەندیەكانماندا بووە و، كەسایەتی سەرۆك مام جەلال دەورێكی گاریگەر بوو بۆ دروستكردنی پردێكی پەیوەندی لە نێوان سەرجەم حیزب لایەنە سیاسیەكاندا لە هەر چوار پارچەی كوردستان .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی