ئه‌میرى قازی : هاوكایكردنی یه‌كێتی بۆ دیموكرات له‌ خۆبردوويی مام جه‌لال بوو

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 234 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ ناسینی سه‌رۆك مام جه‌لال و دۆست كردنتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، ئه‌میرى قازی سكرتێری پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، له‌ كۆنگره‌ی خوێندكارانی كوردستان كه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، من یه‌كێك بووم له‌ ئه‌ندامه‌كان و، له‌ ڕێگای دۆستێكی خۆمان كه‌ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌بوو، دیدارێكمان ڕێكخست و له‌وێ بۆ یه‌كه‌مجار من مام جه‌لام بینی و، دۆستایه‌تی من و مام جه‌لال بۆ پێش دامه‌زراندن و گه‌ڵاڵه‌كردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ شۆڕشی و خه‌باتی چه‌كداری و دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌میرى قازی ده‌ڵێت، مام جه‌لال پرسیاری له‌ ئێمه‌ كرد و ویستی بۆچوونی ئێمه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌و كاته‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش زۆر ئه‌سته‌م بوو، چونكه‌ خه‌ڵك ئومێدی نه‌مابوو له‌ بێ ئومێدیدا ده‌ژیا، ئێمه‌ پێمان وت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش پیرۆزه‌ و پیرۆزه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌ئێستادا چونكه‌ خه‌ڵك بێ ئومێده‌ .
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان، وتیشی، هاوكاریكردنی یه‌كێتی بۆ حزبی دیموكرات، له‌ ئه‌و په‌ڕی قوده‌رت و گیان له‌ خۆبردووی مام جه‌لال و یه‌كێتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێش ئه‌و كاته‌ش ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بووه‌ هاوكاری و پیشتوانی یه‌كتر بووین، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات و توانای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و حزبی دیموكرات بووبێت، پیشتوانی شۆڕشی باشوری كوردستان بووین، ئه‌وه‌ش شتێكی سروشتیه‌ له‌ نێوان حزبی پارچه‌كانی كوردستان له‌ سه‌ر دۆخی كوردستان قسه‌ بكه‌ن و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت .
سكرتێری پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی و هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وش كرد، یه‌كێتی هێزێكی سه‌ره‌كی و پێكهێنه‌ره‌ له‌ كوردستاندا و ئێمه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵمان داوه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی دروستمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت و سه‌رۆك مام جه‌لال دامه‌زرێنه‌ری په‌یوه‌نده‌ی ئێمه‌ و یه‌كێتیه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی