عوسمان ئۆجەلان : (ی.ن.ك) لەكاتێكدا دروست بوو كە شۆڕش هه‌ره‌سی هێنابوو
7 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 419 جار
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی
تایبه‌تدا به (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی
هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر
چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عوسمان
ئۆجەلان، سیاسەتمەداری باكوری كوردستان، و برای عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی
كوردستان، (پەكەكە) ڕاگەیاند: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەكاتێكدا دروست بوو كە شۆرش
هەرەسی هێنابوو، وە خەڵكی كوردستان لە نائومێدیدا بوون، بەڵام كە یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان دروستبوو، خەڵك هیواو ئومێدی بۆ گەڕایەوە، چونكە یەكێتی هەمیشە لە خەمی چینی
هەژار و كێرێكاراندابووە .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی و مام جه‌لال و یه‌كێتی
عوسمان ئۆجه‌لان وتیشی: من 45 ساڵە دۆستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌م و سەربەرزم بە
دۆستایەتی كردنی مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتی.
سه‌باره‌ت به خه‌باتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكراشی
كرد، لەسەر تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان پێویستە شانازی بە ڕۆڵ و خەباتی یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان بكات لە ئێستا و ڕابردوودا، چونكە هەمیشە یەكێتی لە خەمی میللەت و گەلەكەیدا
بووە و لەو پێناوەشدا یەكێتی قوربانیەكی زۆری بەخشیوە و هەمیشە لە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەی
دوژمنان‌دا بووە .
ئاشكراشی كرد: دروستبوونی یەكێتی پێویستیەكی مێژوویی بوو
لە مێژووی سیاسەتی گەلەكەماندا و توانی ڕۆڵی گەورەو كاریگەر ببینێت .
عوسمان ئۆجەلان سەبارەت بە پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) ڕایگەیاند: هەردوولا لە كاتێكی گرنگ و
چارەنوسازادا دروست بوون بۆ خزمەتكردنی كورد و كوردستان .
هەروەها ڕاشیگەیاند: مام جەلال و عەبدوڵا ئۆجەلان، لەزۆر
كاتی مێژوویدا پەیوەندیەكی دۆستانەو نزیك و هاوڕێیەتیان هەبووە و پیكەوە خەباتیان كردووە
.
سەبارەت بە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هەماهەنگی
لایەنە سیاسیەكانی هەر چوار پارچەی كورستان و یەكێتی نەتەوەی، ئاماژەی بەوەكرد: یەكێتی
نیشتیمانی كوردستان هەمیشە هەوڵی بۆ یەكێتی نەتەوەی و كاری پێكەوەی و باشكردنی پەیوەندیەكانی
داوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان، و پشتیوانی خەباتی كوردانی
پارچەكانی تری كوردستان كردووە .
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،
كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌وڵێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ری یه‌كێتی بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ سه‌رده‌می مام جه‌لال .