شاهۆز حەسەن هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە : هیواداریم یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕێبازی مام جه‌لال به‌رده‌وام بن بۆ هاوكاری كردنی پارچه‌كانی تری كوردستان

1 مانگ پێش ئێستا

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ڕۆژئاوی كوردستان و هاوكاریكردنی یه‌كێتی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان شاهۆز حەسەن هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی (پەیەدە)، ڕۆڵی یەكێتی لە هاوكاریكردنی ڕۆژئاوای كوردستان بەرز نرخاند و  ڕایگەیاند : په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ به‌رده‌وامنی هه‌بوو تا شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكاریه‌كانی یه‌كێتی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام بێت و، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە یارمەتیدانی ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕووی سەربازی و كۆمەلێك پرسی ترەوە و ئێمەیش ئەو ڕۆڵەی یەكێتی بەرز دەنرخێنین و هیوادارین ببێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ هاوكاریكردنی پارچه‌كانی تری كوردستان شاهۆز حەسەن وتیشی، هیواداریم یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام بن بۆ هاوكاری كردنی پارچه‌كانی تری كوردستان .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا شاهۆز حەسەن هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی (پەیەدە)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، له‌ كاتی شۆڕش له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان،  یه‌كێتی به‌ بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ بارودۆخێك و به‌ گیانێكی نه‌ته‌وه‌ی نیشتمانی هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وه‌ی گه‌یانده‌ ڕۆژئاوا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هاوكاریه‌كان و، یه‌كێتی ده‌توانێت هه‌یشه‌ به‌ ڕۆڵی گاریگه‌ری خۆی هه‌ڵبسێت بۆ هاوكاریكردنی پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌ك به‌ ته‌نها ڕۆژئاوای كوردستان . 
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی شاهۆز حه‌سه‌ن وتی، به‌شێكی زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی پۆستی باڵایان وه‌رگرتووه‌ له‌ پێشتوردا په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بووه‌ وهیوادارین په‌یوه‌نیه‌كان به‌رده‌وام بێت . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی