ئیبراهیم عه‌لی زاده‌ : بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌، كادرێكی ئێمه‌ چوو بۆ لای یه‌كێتی به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌وێ له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ شه‌هید كرا

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 283 جار

ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ (45) ساڵیادی و دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند حزبێكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ندامدرا.
له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه‌ و حزبه‌كانی تر چی بوو، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌، ئیبراهیم عەلی زادە سكرتێری گشتی رێكخراوی كوردستانی - حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) ڕایگەیاند، په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێنی نیشتمانی كوردستان وكۆمه‌ڵه‌ ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌ نوێیه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵی 1978، له‌ ئه‌وروپا چونكه‌ ئێمه‌ هاوڕیه‌كمان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی دروست كرد، ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌وه‌ بووین كه‌  یه‌كێتی خه‌باتی چه‌كداری ده‌ستپێكردوه‌، ده‌یه‌وێت شۆڕش بكات، له‌ دوای ئه‌وه‌ ئێمه‌ په‌یوه‌نیدمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ست پێكرد، ئێمه‌ یه‌كه‌م كار كه‌ ئه‌ندامدا دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ ئیبراهیم عه‌لی زاده‌ وتیشی، بۆ پته‌وكردنی  په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێمه‌ كادرێكی خۆمان به‌ ناوی خانه‌ی موعی نارد بۆ لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ سه‌ركردرایه‌تی یه‌كێتی له‌ پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌عس گیانی به‌خت كرد و شه‌هیدا بوو .
سكرتێری گشتی كۆمەڵە سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال بەرز نرخاند  و ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، هەرگیز دیبلۆماسی كاری نەكردۆتەوە، سەر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ لەگەل مام جەلالدا و هەر كاتێكیش بڕۆشتایه‌ بۆ تاران پێشتر ئەهات بۆ لای ئێمە و گفوگۆمان دەكرد لەسەر چەند پرسێكی تایبەت، مام جەلال تەنها بیری لە پەیوەندی نێوان دوو حیزب نەدەكردەوە، بەڵكو دەیوست هەموو كات پەیوەندی نێوان خەڵكی باشوری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزبەكان باش بێت .
سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی وتی، هیوادرین كۆنگره‌ نوێی یه‌كێتی ببێته‌ هۆی باشتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی وكۆمه‌ڵه‌ و به‌هێزی بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی