نوێترین ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌فغانستان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 158 جار

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری كابول تا ئێستا 16 كه‌س كوژراون و 119 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربوون.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه‌ سه‌عات 9:55 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ته‌راكتۆرێك كه‌ پڕ كرابوو له‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌شاری كابول  له‌ نزیك كه‌مپی " گرین ولیج  كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاووڵاتیانی بیانی،ته‌قییه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا 16 كه‌س كوژراون و 119 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 5 ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانیان له‌ نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كوشتووه‌ كه‌ به‌نیاز بوون هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كه‌مپی گرین ولیج.
هاوكات هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ 400 هاووڵاتی بیانی له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بۆ شوێنێكی ئارام بگوازنه‌وه‌. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی