سه‌لام زیجی : ئێمه‌ به‌ هێزی چه‌كداری هاوكاری ڕۆژئاوامان نه‌كردوه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵداین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پیشتوانی بۆ ڕۆژئاوا

11 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 150 جار

سه‌لام زیجی، سكرتێری پارتی سۆسیالستی شۆڕشگێڕانی ئێران له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : ئێمه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هێرش و له‌شكركێشیه‌كانی توركیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و پاڵپیشتی خۆشمان بۆ به‌رخودانی ڕۆژئاوا ده‌رده‌بڕین
وتیشی، نه‌ده‌بوو هێزه‌ كوردیه‌كانی حاكم له‌ ڕۆژئاوای كوردستان پشت به‌ ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستت، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا هێزێك نیه‌ شایه‌تی پشت بێ به‌ستن بێت .
له‌ وڵامی ئه‌وه‌ ئایه‌ ئێوه‌ چۆن هاوكاری هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كردوه‌، سه‌لام زیجی، سكرتێری پارتی سۆسیالستی شۆڕشگێڕانی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد : هه‌ر هێزێكی كوردی به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان هاوكاری كردوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ نه‌مان توانیوه‌ به‌ هێزی چه‌كدار هاوكاریان بكه‌ین به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا هه‌وڵمانداوه‌ له‌ هێزه‌ چه‌په‌كانی نزیك له‌ خۆمانپیشتوانی بۆ ڕۆژئاوا كۆبكه‌ینه‌وه‌ .


نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی