یەكێتی سیستمی لامەركەزی بە هۆكارێك بۆ بەهێزكردنی حكومەت دادەنێت

6 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 159 جار

جوتیار نوری ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی گەرماو گەرمی گەلی كوردستاندا ئاماژەی بەوە كرد كە پەیڕەو كردنی سیستمی لامەركەزی لە هەر حكومەت و دەسەڵاتێكدا ئەو حكومەت و دەسەڵاتە بەهێزتر دەكات و بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكانە لەگەڵ ناوەندو دامەزراوەكانی خۆیدا.
وتیشی پەیڕەوكردنی ئەو سیستمەش پێویستی بە ڕێكەوتنی سەرجەم لایەنەكانی ناو كایەی سیاسی هەیە.
ڕوونیشی كردەوە لە سیستمی لامەركەزیدا ئەنجومەنی پارێزگاكان توێژینەوەیەك لەسەر پێداویستیەكانی ناوچەكانی سنووری دەسەڵاتی پارێزگاكەی ئامادە دەكات و دەیكاتە پڕۆژەیەك و دوای پەسەند كردنی لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە دەیداتە دام و دەزگاكانی پارێزگاكە بۆ جێ بەجێكردنی.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی