گه‌ڕێكی تری دانوسانه‌كانی نێوان ئێران و ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ نهێنی به‌ڕێوده‌چێت

11 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 175 جار

ئيبراهيم عه‌لی زاده‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ - رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران باس له‌دانوستانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆڵی حزبه‌كه‌ی ئه‌وان له‌و دانوستانانه‌ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئیبراهیم عه‌لیزاده‌، سكرتێری كۆمه‌ڵه-‌ ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمه‌نیستی ئێران، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕاگه‌یاند : له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا جارێكی تر له‌ وڵاتی نه‌رویج، حزبه‌ سیاسیه‌كانی به‌شداری ناوه‌ندی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌نهێنی كۆبونه‌ته‌وه‌ و، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ڕاگشتی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ .
وتیشی، له‌ دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕێكخراوه‌ سه‌ردانی ئێمه‌یان كردوه‌و پێان ڕاگه‌یاندووین، كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران كۆببنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ له‌ مێژینه‌كه‌یان بكه‌ن .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی