هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەل: ماوه‌ی 100 ساڵ زیاتره‌ كورد له‌ لایه‌ن وڵاتانی داگیركه‌ر و وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌

12 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 197 جار

هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەل ڕایده‌گه‌یه‌نێت : پێویسته‌ چوار پاچه‌ی كوردستان و پێكه‌وه‌ دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوستنه‌وه‌ و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی پێكبهێنن .
ڕەمزی كارتاڵ هاوسەرۆكی كۆنگرەی گەل له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : ماوه‌ی 100 ساڵ زیاتره‌ كورد له‌ لایه‌ن وڵاتانی داگیركه‌ر و وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌  .
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، له‌ ئێستادا حكومه‌تی توركیا هه‌ول ده‌دات بۆ له‌ ناوبردنی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا چی پێویست بێت ده‌یكات . 
ڕەمزی كارتاڵ وتیشی، له‌ باكوری كوردستانیش توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی دژی گه‌لی كورد و هه‌ده‌په , ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر ده‌كات .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی